هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌زاره‌ت ڕێگه چاره بۆ ئه‌و 650 هاووڵاتییه بدۆزێته‌وه كه دواكه‌وتوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم
" هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌زاره‌تی كار ڕێگه چاره‌ی ئه‌و 650 هاووڵاتییه بدۆزێته‌وه‌كه دواكه‌وتوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم "
پاش كاركردن بۆ ماوه‌ی سێ مانگ‌و پاشان پێدانی حه‌وت ڕۆژی قه‌ره‌بوو، ڕۆژی 7ی 11ی 2016 ماوه‌ی كاركردن له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم ته‌واو بوو، له پاش ئه‌و به‌رواره‌ش هێشتا هاووڵاتیانێك ماون كه فۆرمیان پڕ نه‌كردوه‌ته‌وه‌و دواكه‌وتوون.
له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دواكه‌وتوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند :"ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دواكه‌وتوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم نزیكه‌ی 500 هاووڵاتیه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ین وه‌زاره‌ت ڕێگه‌ی چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆیان تا ئه‌وانه‌یان شایسته‌ن مافیان نه‌فه‌وتێت".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه، عومه‌ر گوڵپی وتی:" تا ئێستا له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی دواكه‌وتوون له پڕكردنه‌وه‌ی فۆم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بریتین له ( 650) كه‌س، هه‌ریه‌كه له وانه‌ش هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی جیاوازه، هێنده‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان پێییان ڕاگه‌یاندووین‌و له هۆكاره‌كانیان پرسیوه‌ته‌وه به‌مجۆره‌یه: " هێندێكیان دۆخی ژیانیان به‌جۆرێكه كه به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ئه‌و ڕێگایانه نه‌بوون كه ئێمه لێیانه‌وه خه‌ڵكمان ئاگاداركردووه كه ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن بوو ئه‌وه‌ش یاخود به‌هۆی ژیانیان له لادێ یان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه هه‌موویان نابیستن یان نابینان كه حاڵه‌تی له‌مجۆره‌ش هه‌بووه، هێندێكی تریان به‌هۆی بێكه‌سییانه‌وه نه‌یانتوانیوه، هاووڵاتیانێكیش له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی لیژنه‌كان‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بوون تیلیان بۆ بكرێت ئه‌وه له كاتێكدا له‌لایه‌ن تیم‌و لیژنه‌كانی ئێمه‌وه له قۆناغی نۆره‌ی لیژنه‌ی پزیشكی ته‌له‌فوونیان بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هاووڵاتیانێكیش هه‌ن كه هه‌ر له‌بنه‌مادا خۆیان به شایسته نه‌زانیوه بۆیه نه‌هاتوون بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم، خه‌ڵكیش هه‌یه وایزانیوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ مووچه‌ی كه‌مئه‌ندانی مووچه‌ی ترت هه‌بێت یه‌كێكیان ده‌بڕدرێت، ئه‌مانه ئه‌و هۆكارانه‌ن ".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی‌یان بۆ ده‌كرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی:" ئێمه به‌نیازین له نزیكترین ده‌رفه‌تدا له كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زات‌و لای به‌ڕێز وه‌زیری كار ئه‌م بابه‌ته باس بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی مافیان هه‌یه ڕووبه‌ڕووی كێشه نه‌بنه‌وه".
له‌باره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له 2013 ه‌وه هیچیان بۆ نه‌كراوه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ناویان تۆماربكرێت، گوڵپی وتی :"به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌تی وه‌زیران پاش كۆتایهاتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئێسته‌و پیاچوونه‌وه‌یان، ئه‌و هاووڵاتیانه ناویان تۆماربكرێت‌و كاریان بۆ بكرێت".
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه،پرۆسه‌ی سه‌رله‌نوێ تۆماركردن‌و پشكنینه‌وه‌ی كه‌مئه‌ندامان، به دوو هه‌نگاوی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم‌و چوونه به‌رده‌م لیژنه پزیشكییه‌كان جێ به‌جێ ده‌بێت، له ئێسته‌دا هه‌نگاوی یه‌كه‌م كۆتایی پێهاتووه‌و نزیكه‌ی 30 هه‌زار هاووڵاتی له كۆی 37 هه‌زار تۆمار له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی فۆرمیان پڕكردوووه‌ته‌وه، لیژنه پزیشكییه‌كانیش تا ئێستا له‌نێو شاری سلێمانی پێكهاتوون‌و له ده‌ره‌وه‌ی شار هاووڵاتیان له چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی لیژنه‌كانداندان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه، هه‌روه‌ها له‌ناو شاری سلێمانی نزیكه‌ی 8 هه‌زار هاووڵاتی چوونه‌ته لیژنه پزیشكییه‌كان‌و له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ی 6 هه‌زار ئه‌نجام گه‌ڕاوه‌ته‌وه .