مه‌راسیمی دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی 11ـی 2023،له هۆڵی تەلاری هونەر، مه‌راسیمی دیداری سلێمانی بۆ بەرەگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە 16 ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاری توندوتیژی دژی ژنان به دروشمی (پێکەوە بۆ ڕێگری کردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و کچان) به‌ڕێوه‌چوو تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی به‌شداریانكرد.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیدارەکەدا رایگەیاند، پرسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ژنان لەلای بەشێکی کۆمەڵگا و لایەنە سیاسییەکان پەراوێزخراوە، تەنها حکومەت توانای چارەسەری ئەو دۆسیەیەی نییە، بەڵکو پێویستە هەمو چالاکوانە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە هەوڵدابن و وتیشی، "هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە".
له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، وتەیەکی پێشکەش کرد سه‌ره‌ڕای پشتیوانی بۆ هه‌ڵمه‌ت و مه‌ڕاسیمه‌كه ئاماژه‌ی به‌و كار‌و چالاكیانه‌دا كه دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له بواری پاراستن ژنان و هوشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژی پێشكه‌شیان ده‌كات.
مه‌راسیمه‌كه سێکتەری هەماهەنگی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەڵایەتی کە وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی سید سەرپەرشتی دەکات ڕێکخیخستبوو وە ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه‌كانی بواری ماف و پارستنی ژنان به‌شداربوون.
هەریەک لەبەڕێزان خاتوو ئارەزو غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی ، خاتوو نوخشە ڕەسوڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی ، و سۆران سه‌عید به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان وه‌ك نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای بەشداریان کرد