• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە 25ـی نۆڤەمبەردا ،پشتیوانی‌ بۆ ئافره‌تانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌.

"سەرەڕای ئاستەنگەکان لە وەرگرتنی مووچە ومافەکانیان ، ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان توانیویه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردوودا پێشوازی‌ له‌ (217) كه‌یسی‌ جۆراوجۆری‌ توندوتیژی‌ ئافره‌تان بكات‌و (175) حاڵەت چارەسەر بکات"


ڕاگه‌یه‌نراوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ به‌بۆنه‌ی‌ 25ی‌ نۆڤه‌مبه‌ر.


له‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ كۆتاییهێنان توندوتیژی‌ دژی‌ ئافره‌تان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، پشتگیریی‌‌و پشتیوانی‌‌و به‌رده‌وامی‌ خۆمان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ بیروڕاو نه‌ریت‌و ڕه‌فتاری‌ ناتوندوتیژ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌رجۆره‌ ڕه‌فتارێكی‌ توندو تیژی‌ جه‌سته‌یی‌‌و ده‌روونی‌ به‌رانبه‌ر ئافره‌تان سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین‌و به‌ هه‌موو ڕێگا یاساییه‌كان‌و دامه‌زراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانمانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ده‌بینه‌وه‌.


هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست:

كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان هه‌نگاوی‌ ناوه‌ له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ كلتوری‌ ناتوندوتیژی‌‌و پشتیگیری‌ ئافره‌تان، به‌ڵام هێشتا ڕووداوو حاڵه‌تی‌ به‌ ئازار هه‌ن له‌ نێو خێزان‌و خانه‌واده‌كاندا، هێشتا ئافره‌ت له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌دا وه‌ك‌و پێویست ڕۆڵی‌ پێ‌ نه‌دراوه‌و وه‌ك‌و پێویست به‌شداری‌ پرس‌و كایه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ ژیان ناكات، هێشتاش توندوتیژی‌‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان به‌ ته‌واوه‌تی‌ تارمایی‌ له‌سه‌ر ژیان‌و تاك‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌ لانه‌چووه‌، ئه‌م هۆكارانه‌شه‌ واده‌كه‌ن هه‌موو تاك‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌وه‌ ئه‌ركمان قورس بێت‌و به‌دیهێنانی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژی‌ ببێته‌ ئامانجی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌موومان، 


ئێمه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌شانازییه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین ڕۆڵی‌ كارمه‌ندان‌و دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان له‌ پشتگیریی‌ ئافره‌تانی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌تایبه‌ت پاراستنی‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ هه‌ره‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌و پشتیگریی‌ كردنی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ڕۆشنبیریی‌‌و یاساییان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ بۆناو خێزانه‌كانیان، ڕۆڵ‌و كارێكه‌ جێگه‌ی‌ نرخاندنه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دۆخێكدا كارمه‌ندانمان ڕووبه‌ڕووی‌ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ مووچه‌و مافه‌كانیاندا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ش ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان توانیویه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردوودا توانیویه‌تی‌ پێشوازی‌ له‌ (217) كه‌یسی‌ جۆراوجۆری‌ توندوتیژی‌ ئافره‌تان بكات‌و (175) حاڵەت چارەسەر بکات،  سه‌ره‌ڕای داڵده‌دان خزمه‌تی‌ پێویستی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و ته‌ندروستی‌‌و یاساییان بۆ بره‌خسێنێت‌و به‌هاوكاری‌ ده‌زگاو ڕێكخراوه‌ هاوكاره‌كان كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ چه‌ندین چالاكی‌ تر‌و راهێنانی‌ جۆراو جۆر كه‌ ده‌چنه‌ بواری‌ به‌هێزكردنی‌ ئافره‌تان‌و پشتگیریی‌ كردنیان له‌ هه‌موو ڕووه‌كانی‌ ژیانه‌وه‌.


له‌ كۆتاییشدا دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ باش‌و وڵاتی‌ به‌هێز له‌ سایه‌ی‌ دۆخێكدا دێته‌ دی‌ كه‌ پڕبێت له‌ ئاشتی‌‌و ئاشتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و نه‌بوونی‌ هه‌ستی‌ په‌راوێزخستن‌و ڕۆڵپێدانی‌ تاك‌و جیاكاری‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕه‌گه‌زی‌، له‌ دۆخێكدا دێته‌دی‌ ڕێزگرتن له‌ كلتور‌و نه‌ریتی‌ باش‌و پێشكه‌وتو و ئاینی‌ تاك‌و كۆمه‌ڵ‌و جیاوازییه‌كان‌و سه‌روه‌ری‌ یاسا ماكی‌ كار بێت،  پێویسته‌ هه‌مووشمان به‌ خه‌ڵك‌و حكومه‌ته‌وه‌ به‌و ئاراسته‌یه‌ كاربكه‌ین.


ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌

25ـی‌ 11ـی2023



25/11/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.