• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
55 فەرمانبەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دوای بەشداری کردنیان لە دوو ڕاهێنانی جیاوازدا بڕوانامەیان پێبەخشرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ، 24ـی تشرینی دووەمی /2023 ، بە ئامادەبونی بەڕێزان بێستون جەبار بەنوێنەرایەتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، مافناس هیواڕەحمان نوێنەری بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، لە هۆتێل تایتانیک کۆتایی بە دوو ڕاهێنانی جیاواز هات کە بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەران و کارمەندانی فەرمانگەو سەنتەرە پەیوەندی دارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی کرابووەوە.


له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز ،بێستون جەبار ، وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكردو له‌ وته‌كه‌یدا وێڕای‌ سوپاس‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ به‌شداربوون له‌ سه‌رخستنی‌ كاره‌كانی‌ ڕاهێنانه‌كه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ ستراتیجی‌ كاری‌ وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی كرد له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خول‌و ڕاهێنانه‌كانداو جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ پێویستە ئەوەی بەشداربوان لە ڕاهێنانەکان وەریانگرتووە لە کارەکانیان ڕەنگ بداتەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی بە پێوست باس کرد.


ڕاهێنانەکان لە دوو خولی جیاواز پێکهاتبوون ، خولی یەکەم لەسەر بابەتی ( بەریوەبردنی کەیس و سیستەمی cpims)  (۳٠) کارمەند بەشداربوون و راهینەرەکان بەڕێزان ( کامل غفور ،دانیار داود  ، ناسک اسماعیل ، ژینا ابراهیم) وانەکانیان پێشکەش کرد.


خولی دووەم لەسەر (توندوتێژی لەسەربنەمای جۆری کۆمەلایەتی )بوو تیایدا (۲٥)  تویژەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەریوەبەرایەتیەکان و سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی مندالان لە قەزا و ناحیەکان بەشداربوون و خاتوو( رەوا خلیل ) راهینەر لە ریکخراوی سید فاوندەیشن وانەکانی دەوتەوە.


خولەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتی گشتی و بەهاوکاری پرۆژەی پاراستنی مندالان لە ریکخراوی یونسیف کرابوەوله‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاهێنانەکانەوە فەرمانبەرانی به‌شداربوو بڕوانامەی بەشداریان پێبەخشراو  توانای‌ پێویستیان وه‌رگرت بۆ باشتر خزمه‌تكردن لە بواری پاراستی منداڵان.



24/11/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.