دوای دامەزراندنیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێنمایی دەداتە 10 نابینا و لەبەرامبەردا سوپاسی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ،19ـی تشرینی دووەمی/2023 بەڕێز هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو گەڵاڵە شکور بەرپرسی هۆبەی میلاکات لەگەڵ 10 نابینا کۆبونەوە کەوەک کارمەند بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامان دامەزران.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز هیوا ڕەحمان پیرۆزبایی لە کارمەندە نوێیەکان کردو ئەرکە وەزیفییەکانیان بۆ شیکرانەوەو، هەروەک بە وردی ئاماژە بە و یاسایانە کران کە پەیوەندی نێوان کارمەندان و حکومەت ڕێکدەخات.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا ئەرک و مافەکانی ڕوونکرایەوە، وە ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی هۆکارو سەرچاوەی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خرانەڕوو کە ئامانج لە بڕیارەکان خزمەتکردنی هاووڵاتیانى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەو کەسانەیە کە ڕوو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن ئەوەش لە چوارچێوەى یاساو ڕێنماییەکاندا.
لەبەرابەردا نوێنەری نابینایان سوپاسی بەڕێز خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە هەمیشە پاڵپشتوو پشتیوانیانە و هەوڵاکانی بەڕێزیان بەرز نرخاند بۆ دامەزراندنیان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی.
|