وه‌ك به‌شێك له ته‌واوكاری مه‌راسیمی ڕێزلێنانی خانه‌ی ساوایان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتاران به‌سه‌ر كارمه‌ندانی خانه‌ی ساوایاندا دابه‌شكرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 22ی 11ی 2016، به ئاماده‌بوونی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی‌و ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌و سالار مه‌حمود، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و سه‌رنج حه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی‌و چۆپی عه‌لی، به‌رپرسی خانه‌ی ساوایان، خه‌ڵاتی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر خانه‌ی ساوایانی بێ سه‌رپه‌رشتدا دابه‌شكرا.
ئه‌م خه‌ڵاته به‌شێكبوو له مه‌راسیمی ڕێزلێنانی كارمه‌ندانی خانه‌ی ساوایان كه هه‌فته‌ی ڕابردوو ، به ئاماده‌بوونی ناوبراوانی سه‌ره‌وه ڕێوه‌چوو .
له‌و مه‌راسیمه‌داعومه‌ر گوڵپی، سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی بۆ په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بوو بۆ هه‌وڵ‌و ماندووبوونیان له دابینكردنی ئه‌و خه‌ڵاته، جارێكی‌تر ده‌ستخۆشی له كارمه‌ندانی خانه‌ی ساوایان‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد كه له خزمه‌تكردندا هیچ كه‌مته‌رخه‌می نانوێنن،هه‌روها دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجۆره چالاكی‌و مه‌راسیمانه بۆ كارمه‌نده دڵسۆزه‌كانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
له وته‌یه‌كیدا له‌و بۆنه‌یه‌دا، سالار مه‌حمود، به‌ناوی هاورَی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بووانه‌كانیشیه‌وه، ده‌ستخۆشی‌و پشتیوانی خۆیانی بۆ كارمه‌ندانی خانه‌ی ساوایان‌و خانه‌كانی تری له خۆگرتنی منداڵ‌و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد‌و هیوای خواست كوردستان بكه‌وێـته‌وه سه‌ر سكه‌ی دیموكراسی‌و حكومی یاسا‌و له‌م قه‌یرانه جۆراو جۆرانه ڕزگاریان بێت تا وه‌ك پێویست نرخاندن هه‌بێت بۆ كاری پیرۆزی ئێوه‌و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر.
جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، خانه‌ی ساوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ته‌نها خانه‌یه‌كه له كوردستاندا كه ده‌توانێت منداڵی ساوای بێ سه‌رپه‌رشت له ته‌مه‌نی یه‌كه‌م رۆژی ژیانییه‌وه تا چوار ساڵ له خۆبگرێت‌و به‌خێو بكات‌و له ئێسته‌دا خاوه‌نی ستافێكی 28 كه‌سی‌و 23 منداڵی ساوایه.