بەئامادەبوونی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەئامانجی باشتركردنی توانای فەرمانبەر و کارمەندەکانی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆتایی بە ڕاهێنانێکی پێنج ڕۆژه هێنا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،16ـی تشرینی دووەمی/2023،بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان خاتوو کوێستان موحەممەد وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، م. ئیسماعیل ڕەشید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی،بێستون جەبار بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ، خولی پاڵپشتی دەرونی و کۆمەڵایەتی، بۆ (30) توێژەرو کارمەند له به‌شه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كۆتایی گه‌شت و بڕوانامەى بەشداربوون بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز کامل غەفور ، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو له وته‌كه‌یدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد‌و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاهێنانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بریتبوو له پێنج ڕۆژی بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵانی و كار‌كر‌ن بۆ باشترکردنی توانای کارمەندان.
پاشان به‌ڕێز وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی له وته‌كه‌یدا ده‌ستخۆشی و سوپاسی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه كرد كه ڕاهێنانه‌كه‌یان سه‌رخست، به‌تایبه‌ت پڕۆفیسۆر دکتۆرە عالیە فەرەج و سه‌رپه‌رشتیارو ڕاهێنه‌ر له ڕاهێنانه‌كه، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕێکخراوی یونسێفی كرد كه پاڵپشتی ڕاهێنان و پڕۆژه‌كه‌یه.
له كۆتاییدا سه‌ره‌ڕای پیرۆزبایی له ئاماده‌بووان، دووباره ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندان كرد و بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.
|