• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
سلێمانی / پڕۆژەی دایەنگەی باڵامبۆ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا کرایەوە.

کوێستان موحەممەد:- " چاودێری دایەنگاکان دەکەین لە دۆخی تەندروستی و پێشێلی مافی منداڵان و بۆ ئەو مەبەستە ساڵانە ژمارەیەک دایەنگە دادەخرێن و سزا دەدرێن"


دوای تەواوبوونی‌ پڕۆژەی دایەنگەی باڵامبۆ ، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 16ـی تشرینی دووەمـی/2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو کوێستان محەمەد ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ،م.ئیسماعیل ڕەشید ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ ، له‌ مه‌راسیمێكی‌ شایسته‌دا پڕۆژەکە کرایەوە.


پاش کردنەوەی دایەنگاکە بەڕێز خاتوو کوێستان محەممەد  ڕایگەیاند ، پێویستە سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دایەنگەی تێدابێت و ڕادەستی وەزارەتی کاری بکەن بەڵام ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون تا ئێستا هیچ بینایەکیان ڕادەستی وەزارەتی کار نەکردووە وە لەو پڕۆژانەش دایەنگە هەبووە بڕی 800 دۆلاری لە خێزانەکان وەرگرتووە لەبەرامبەر وەرگرتنی منداڵەکەی"


لەدرێژەی وتەکەیدا وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دەست خۆشی لە پارێزگاری سلێمانی کرد ،کەهەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سلێمانیە وە سوپاسی بەڕێز (شێخ عەلی شێخ عزەدین)خاوەنی کۆمپانیای باڵامبۆ کرد، کە هاوکارە لە خزمەتکردن لە پڕۆژە خێرخوازیەکان .


پڕۆژەی دایەنگەی کۆمەڵگەی زانکۆ پڕۆژەیەکی مۆدێرنەو دەکەوێتە گەڕەکی چوارچرا ،لەلایەن کۆمپانیای باڵامبۆ لەسەر ئەرکی بەڕێز شێخ عەلی شێخ عزالدین، لەسەر ڕوبەری 1000م دووجا بە تێچووی 1,125,000 ملیار دینار دروست کراوە.



16/11/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.