پاش ڕاگه‌یاندنی‌و ڕه‌خساندنی كێبركێ، سیڤی به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان په‌سه‌ندكرا
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌شه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو وه‌ك به‌شێك له كاره‌كانی، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان په‌سه‌ندكرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 22ی 11ی 2016، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی به‌ش له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵه‌سه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و كاری به‌شه‌كان كرا‌و به‌رنامه‌ی داهاتووی كار‌و چالاكییه‌كان تاوتوێكرا، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌و سیڤیانه‌ی پێشكه‌شكرابوون هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا‌و پاشئه‌وه‌ی ئاماده‌بووان بۆچوونی خۆیان گه‌ڵاڵه كرد، سیڤی خاتوو (كه‌نار شوكر) بۆ به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان په‌سه‌ندكرا. جێی ئاماژه‌یه له پێناو به‌رقه‌راركردنی دادگه‌ری‌و پڕه‌نسیپه دیموكراتییه هاوتاكان به نه‌ریته كاركێڕییه‌كان‌و ڕه‌خساندنی هه‌لی چوون یه‌ك بۆ كارمه‌ندان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ڕێگه‌ی سیڤییه‌وه به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كانی دیاریكرد.
خاتوو كه‌نار شوكر، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس‌و ماسته‌ره له كۆمه‌ڵناسی‌و له ئێسته‌دا توێژه‌ره له‌به‌شی پارێزگاری خێزان.
|