• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ۆرك شۆپی‌ پلانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو


پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ روانگه‌ی‌ پلانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوبه‌رێتییه‌كانه‌وه‌، ۆرك شۆپی‌ پلانی‌ پارێزگای‌ به‌ڕێوه‌برد.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 21ی‌ 11ی‌ 2016، به‌ هاوكاری‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیك‌و ڕێكخراوی‌ (UNDP)‌و له‌ ڕوانگه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانه‌وه‌، پارێزگای‌ سلێمانی‌ ۆرك شۆپێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ پلانی‌ پارێزگا له‌ شاری‌ جوان به‌ڕێوه‌ برد.

له‌و ۆرك شۆپه‌دا كه‌ نزیكه‌ی‌ 5 سه‌عاتی‌ خایاند، پلان‌و پڕۆژه‌ی‌ تایبه‌تی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان بۆ پێشخستنی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تی‌ باشتر به‌ ئاواره‌و هاووڵاتیانی‌ ناوخۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ شێوه‌ی‌ سیمینار خراپیه‌ ڕوو، ئاماده‌بووانیش گفتوگۆی‌ پلان‌و پڕۆژه‌كانیان ده‌كرد كه‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی‌ ژیان ده‌گرنه‌وه‌.

له‌و ۆرك شۆپه‌دا، كه‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هیوایه‌ له‌ ئاینده‌دا ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشتگیریی‌ دارایی‌ بكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ پێنج پڕۆژه‌ بۆ خزمه‌تكردن‌و پاڵپشتیكردنی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌لایه‌تی‌ منداڵان به‌شداربوو، تیایدا عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر پلان‌و پڕۆژه‌كان‌و كاریگه‌رییان له‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ هاووڵاتیاندا له‌ ئاستی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌. 

له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ڕایگه‌یاند:"ئومێده‌وارم ڕێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ پڕۆژه‌و پلانه‌كان بێنه‌ پێش‌و پشتگیریی‌ ماددیان بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه‌ به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناتوانێت وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاری‌ جۆراو جۆر پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان‌و هاووڵاتیانی‌ دانیشتوی‌ كوردستان بكات".


21/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.