خانەوادەی توشبوانی ئۆتیزم لە قەزای سەیدسادق داوای کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی شارۆچکەکەی کرد.
بەمەبەستی کردنەوەی سەنتەرێکی ئۆتیزم بۆ شارۆچکەی سەیدصادق ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ،29ـی ئـــابـی /2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ، بە هاوڕێیەتی بەڕێز سەردار محەمەد سەرۆکی ڕێکخراوی دەنگی ئۆتیزم لەسەر داوای خانەوادەی توشبوانی ئۆتیزمی ناوچەکە ، سەردانی شارۆچکەی سەید صادقی کردو بەڕێز هەڵمەت حەمەئەمین بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سەید صادق پێشوازی لێکرد.
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ، سەردانی دوو بینای کرد کە حکومی کرد کە لەبەر کۆنی بیناکان پاشان سەردانی کەسایەتی خێرخوازی شارۆچکەکە حاجی عەلی مایندۆڵی کرد و بڕیاریدا بینایەک بداتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تا وەک سەنتەرێک بۆ منداڵانی توشبوی ئۆتیزم سودی لێببینرێت.
لەوچوارچێوەیەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سوپاس ئەو خێرخوازەی کردو هیوای خواست بەزووی بتوانن بەهەماهەنگی ئیدارەی شارۆچکەکەو خێرخوازان بتوانن سەنتەرێکی مۆدێرن بۆ شارۆچکەکە بنیاد بنێن و بێبەرامبەر ڕاهێنان بەمنداڵانی توشبووی ئۆتیزم بکرێت.
|