• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ توێژه‌رانی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو


به‌مه‌به‌ستی‌ ئاگابوون له‌ كاره‌كانیان‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌رانبه‌ر منداڵ، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ توێژه‌رانی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ دایه‌نگه‌كان ئه‌نجامدا.
 
ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 20ی‌ 11ی‌ 2016، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رگوڵ حه‌سن، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان به‌ وه‌كاله‌ت‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌و به‌رپرسیارێتییه‌ دا كه‌ توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سه‌رشانیانه‌ له‌نێو دایه‌نگه‌دا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵ‌و په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستدا، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ دایه‌نگه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كاربكات‌و توێژه‌ران به‌پێی‌ بنه‌ما گرنگه‌كانی‌ كارو ئه‌خلاقیاتی‌ پیشه‌ كاربكه‌ن‌و پارێزه‌ری‌ منداڵ بن له‌ دایه‌نگه‌كاندا‌و له‌پێناو مافه‌كانی‌ منداڵدا چاوپۆشی‌ له‌ هیچ كه‌م‌و كوڕییه‌ك نه‌كه‌ن له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سه‌وه‌ بێت، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌بێ‌ جیاوازی‌ ده‌ڕوانێته‌ دایه‌نگه‌كان چ حكومی‌ چ ناحكومی‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌سه‌ر پابه‌ندی‌ ده‌وامی‌ توێژه‌ران‌و ئاماده‌بوونی‌ ڕۆژانه‌یان كرده‌وه‌ به‌ پێی‌ خشته‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ كه‌ له‌ دایه‌نگه‌دا بوونی‌ هه‌بێت.

له‌لای‌ خۆشییه‌وه‌، ئاراس ناسر، به‌رپرسی‌ هۆبه‌ی‌ توێژینه‌وه‌‌و هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ ماسته‌ر له‌ ده‌روونناسی‌، له‌ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ 20 ده‌قیقه‌دا جه‌ختی‌ له‌ ئه‌ركه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌ زانستییه‌كانی‌ توێژه‌ران كرده‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ چاوه‌ڕوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ كاری‌ توێژه‌ران كرد، هه‌روها تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر مامه‌ڵه‌ی‌ دروستی‌ دایه‌نگه‌ له‌گه‌ڵ منداڵ‌و چۆنییه‌ت گرنیگپێدانی‌ له‌لایه‌ن ستافی‌ دایه‌نگه‌و به‌تایبه‌ت توێژه‌رانه‌وه‌.

له‌ به‌شی‌ كۆتایی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان تیشكی‌ خسته‌سه‌ر ئه‌و بڕیارو ڕێنماییانه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ دایه‌نگه‌كان پێوه‌ی‌ پابه‌ندبن، به‌تایبه‌ت كۆتا بڕیاره‌كانی‌ كۆنووس‌و پاشكۆی‌ كۆنووسی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ڕۆژی‌ 31ی‌ 10ی‌ 2016 كه‌ دوا كات بۆ دایه‌نگه‌كان رۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017 یه‌.


20/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.