بەرێوەبەری گشتى بەوەکالەت دایەنگەکان بەسەردەکەنەوە و بەدواداچوون بۆ دۆخى ژیانى منداڵان دەکات.
پێش دەستپێکردنی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ سێشەممە، ، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بە هاوڕێیەتی خاتوو بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان، دایه‌نگه‌ی (ناز)ـی ناحكومی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه بریتبوو له چاودێری کاری دایەنگەکان و بەسەرکردنەوەی دۆخی ژیانی منداڵان، و دڵنیابوونه‌وه له باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان له پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌ی شایسته بۆ گه‌شه‌ی منداڵان.
|