• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت دوو پڕۆژەی گرنگی بەسەرکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچون بۆ زیادەڕەوی کۆمپانیایەک دەکات بۆ سەر پڕۆژەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی .

لەپێش دەوامی فەرمی ئەمڕۆ  ،28ـی ئــابـی /2023، بەڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان ،هیوا ڕەحمان ڕاوێژکاری یاسایی، ئەندازیار ،بەختیار عەلی ، لێپرسراوی ئەندازیاری. هەردوو پڕۆژەی دایەنگەی کۆمەڵگەی زانکۆ و بینای تەواو نەکراوی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرکردەوە.

لە بەسەركردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەدواداچونی ورد کرا بۆتەزیادەڕەوی کۆمپانیایەک لە بەکارهێنانی زەوی پڕۆژەکە بۆ کاری تایبەت بەخۆیان و بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت جەختی لەسەر گرتنه‌به‌ری‌ ڕێوشوێنی پێویست ویاسای کردەوە بۆ پاراستنی هەیکەلی بیناکە و هەردد بەشی ئەندازیاری و یاسای ڕاسپارد بەزووی ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.

لەسەردانێکی تردا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پڕۆژەی دایەنگەی کۆمەڵگەی زانکۆی بەسەرکردەوەو دەست خۆشی لە کۆمپانیای باڵامبۆ و ئەندازیاران و کارمەندان کرد کە کارکردن تیایدا بەردەوامەو بەم نزیکانە دەکەوێتە خزمەت منداڵانی پڕۆژەکەو ناوچەکە.

ئەوەی شایەنی باسە ، پڕۆژەی بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵی ٢٠١٤ دەستی بە كارەكانی كردوو لە ساڵی ٢٠١٦ بە هۆی قەیرانی دارایی كارەكانی ڕاگیرا.
 
پڕۆژەی دایەنگەی کۆمەڵگەی زانکۆ پڕۆژەیەکی مۆدێرنەو خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەردی بناغەی داناوەو دەکەوێتە گەڕەکی چوارچرا ،لەلایەن کۆمپانیای باڵامبۆ لەسەر ئەرکی بەڕێز شێخ عەلی شێخ عزالدین، لەسەر ڕوبەری 1000م دووجا بە تێچووی 1,125,000 ملیار دینار دروست دەکرێت.


28/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.