• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
634هاوڵاتی بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان بەڕێوەبەری گشتیان بینیوە و تیمی کاری کۆمەڵایەتی 172 سەردانی کردووە و ژمارەیەکیش لەوانە خودی بەڕێوەبەری گشتی چۆتە قەزاو ناحیە و گوندەکان تا بەدواداچونی ورد بۆ کێشەکانیان بکات .

به‌مه‌به‌ستی‌ ڕاپه‌ڕاندنی‌ كاره‌كان‌و گوێگرتن له‌ گرفتی‌ هاووڵاتیان، بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاوێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌بینێت‌و به‌پێی‌ ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ده‌كات.

سه‌ره‌ڕای‌ كاره‌كانی‌ ڕۆژانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌ش‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كان‌و كارمه‌ندانی‌ فه‌رمانگه‌كان‌و دیداری‌ فه‌رمی‌ حكومی‌‌ و ڕێكخراوو ڕاگه‌یاندنه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی‌ ده‌بینێت‌و گوێ‌ له‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان ده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسایی‌ كاره‌كه‌یه‌وه‌، له‌ ماوه‌ی‌ دەستبەکاربوونیەوە  ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان کردووەو كاتی‌ خۆی‌ بۆ ته‌رخانكردوون بریتین له‌ 634 هاووڵاتی‌.

له‌باره‌ی‌ شێوازی‌ بینین‌و ڕێكاره‌كانیه‌وه‌، هێمن موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕایگه‌یاند:"634 هاوڵاتی سەردانی بەڕێوەبەری گشتیان کردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی تیمی کاری کۆمەڵایەتی  ڕاسپاردووە بەردەوام سەردانی ئەو خێزانانە بکەن کە بەجۆرێک لەجۆرەکان پێویستیان بەهاوکاریەو لە ماوەی سێ مانگدا 172 خێزان بەسەرکراونەتەوە و ژمارەیەکیان گرفتەکانیان چارەسەر کراوە و ژمارەیەکیان خودی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالە خۆی سەردانی قەزاو ناحیەو گوندەکانی کردوە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان.

بۆ بینینی‌ بەڕێوەبەری گشتی وتی " هیچ پێویست به‌ مه‌وعید ناكات‌و ڕۆژانه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردان بكه‌ن‌و به‌ پێی‌ توانا كێشه‌كانی‌ خۆیان كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری‌ فه‌رمانگه‌وه‌ هه‌یه‌ باس بكه‌ن‌و به‌ڕێزیان بایه‌خی‌ زۆریش ده‌دات به‌ پێشوازی‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان‌و چاره‌سه‌رو به‌ دواداچوون بۆ كێشه‌كانیان، كات‌و ڕۆژی‌ تایبه‌تیشمان نییه‌ بۆ دیداری‌ هاووڵاتیان، مه‌گه‌ر ڕۆژێك به‌هۆی‌ سه‌فه‌ر یان كۆبوونه‌وه‌ی‌ فه‌رمییه‌وه‌ هاووڵاتی‌ چاوه‌ڕێ‌ بكات ئه‌گه‌رنا هیچ كه‌س له‌ چاوه‌ڕوانیدا نامێنێته‌وه‌ ڕۆژانی شەممە و تەنانەت دوای دەوامی فەرمی دەمێنێتەوە بۆ گوێ گرتن لە هاوڵاتیان "، هه‌روه‌ها وتی‌ :" سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌رگای‌ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ بینینی‌ هاووڵاتیان، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ته‌له‌فوونی‌‌و ئیمه‌یل‌و تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ به‌رده‌وام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هاووڵاتیان ده‌داته‌وه‌.

بۆ ئەومەبەستە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی میکازمی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری شایستە بۆ ئەو ئەوهاوڵاتیانەی بەجۆرێک لەجۆرەکان پێویستیان بە هاوکاریەو سەردانی دەکەن.
بەردەوامیش تیمی توێژەرو فەرمانبەرو شوفێری ڕاسپێردراوە بۆ هاوکاری کردنیان لە دام و دەزگا کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سلێمانی

دڵنیایش دەدەین ئەوانەی سەردانیان کردوە خەمەکانیان بەئێمە سپاردوە دڵنیابن لەجێگەی ئەو چاوەروانییەدا دەبین و هەرچی لەتواناماندا بێت بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانیان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین.

28/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.