• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+وێنە: بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت قەزای دەربەندیخان بەسەردەکاتەوە. " بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەهەماهەنگی ئیدارەی شارەکە پرسی دروست کردنی سەنتەرێک بۆ توشبوانی ئۆتیزم گفتووگۆ دەکات"

ڕۆژی پێنج شەممە، 24ـی ئـــابـی /2023، ،بەڕێز بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت ، شاری دەربەندیخانی بەسەر کردەوە،

لەسەرەتای سەردانەکەدا  بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی م.عەبدولواحید ئەحمد ، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخان ، سه‌ردانی‌ ئائمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانى كردو له‌لایه‌ بەڕێز سلێمان محەمەد، قائمقامی‌ قه‌زاكه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ دیدارێكدا  پرسی کردنەوەی سەنتەرێک بۆ توشبوانی ئۆتیزم لەشارەکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو گرفتی كارمه‌ندان‌و فه‌رمانگه‌ کۆمەڵایەتیەکانی شاری‌ ده‌ربه‌ندیخان تەوەرێکی تربوو، له‌و دیداره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاس‌و ده‌ستخۆشی‌ ئاراسته‌ی‌ قائمقامی‌ ده‌ربه‌ندیخان كرد كه‌ دڵسۆازنه‌ بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كارده‌كات‌و خه‌مخۆری‌ هاووڵاتیان‌و فه‌رمانگه‌كانی‌ شاره‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی‌ پێشوازی‌‌و میوندارییه‌كه‌یانی‌ كرد.

دواتر  بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی دەربەندیخانی کردوو لەگەڵ بەرپرس و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە کۆبویەوەو گوێی لە کێشەو داواکاریەکانیان گرت و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.

پاشان بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەنتەری پاراستنی منداڵانی دەربەندیخانی بەسەرکردەوە و لە لایەن بەڕێز سامان محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەرەکە پێشوازی کران و لەنزیکەوە کەموکوڕیەکانی سەنتەرەکەی بینی و بەڵێنی هاوکاری بەپێی توانای بەردەست دا.

دواتر بەڕێزیان سەنتەری ئۆتیزمی هیوای ناحکومی ، دایەنگەی منداڵانی دەربەندیخانی حکومی ،دایەنگەی ڕەنگاڵەی ناحکومی ) بەسەرکردەوە و بەشو هۆبە جیاجیاکانی بینی و لە ڕەوش و باردۆخی منداڵان و سودمەندانی پرسیەوەو ژمارەیەک ڕێنمایی و تێبینی پێدان و هەروەک دەست خۆشی لە بەڕێز خاتوو هەردێ حەمەڕەشید بەڕێوەبەری دایەنگە و کارمەندان و فەرمانبەران کرد و پێشخستنی توانای دایەنگاکەی بە پێویست باس کرد بەجۆرێک ببێتە دایەنگەیەکی نمونەیی.
 


25/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.