لەماوەی(5) ڕۆژدا، خولێكی ڕاهێنان بۆ (30) کارمەند و توێژەر به‌ڕێوه‌چوو وەڕێزلێنان بەخشرایە خاتوو بەنان وەهاب ڕاهێنەری خولەکە.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 23ـی ئــــابی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی به‌وەکالەت، كۆتا ڕۆژه‌كانی ڕاهێنانی 30 کارمەند و توێژەری به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی له ڕێكخراوی (UNICEF) بۆ پاڵپشتیان بۆ ڕاهێنانه‌كه، ده‌ستخۆشی له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان مامۆستایانی ڕاهێنه‌ر: خاتوو بەنان وەهاب توێژەری کۆمەڵایەتی ، ئەحمەد طاهر ڕاهێنه‌ر کۆمەڵایەتی كرد، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێز کامل غەفور سەرپەرشتیار پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و سه‌رپه‌رشتیاری ڕاهێنانه‌كه كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردن‌و هه‌ماهه‌نگییان له پێناو سه‌رخستنی ڕاهێنانه‌كه‌دا.
له‌و دیداره‌دا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ كاركردن له بواری ڕاهێنانی منداڵان و حاڵەتەکان بۆ به‌شداربووان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا به‌رده‌وام بن له كاركردن به ئاراسته‌ی باشتر کردنی دۆخی منداڵان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به پاڵپشتی ڕێكخراوی (UNICEF)، ڕاهێنانێكیان بۆ به‌هێزكردنی توانای 30 کارمەند و توێژەر له ماوه‌ی (5) ڕۆژدا به‌ڕێوه‌برد ته‌وه‌ره‌كانی ڕاهێنانه‌كه بریتبوو له (بەڕێوەبردنی کەیسی منداڵ)(گۆڕینی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی)(تودوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی-پاراستن لە بەکارهێنانی دست‌درێژی سێکسی).
بەڕێوەبەری گشتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی یونسێفی بەخشیە خاتوو بەنان وەهاب کە بەردەوام وەک ڕاهێنەر کاریگەری گەورەی لەسەر ڕاهێنانەکان هەبووە و لە کۆتای دا بڕوانامەی بەشدار بون بەسەر بەشداربواندا دابەش کرا.
|