بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت دایەنگەکان بەسەردەکاتەوەو بەدواداچوون بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ گه‌شه‌ی منداڵ ده‌كات.
کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئــابـی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بە وەکالەت دایەنگەی خەونی منداڵانی ناحکومـی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌دواداچوونی ته‌واوی بۆ كاره كارگێڕیی‌و یاساییه‌كانی دایه‌نگه كرد‌و ژوور‌و هۆڵه‌كان‌و به‌شه جیاجیاكانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ژیانی منداڵه‌كان كرد و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەرو کارمەندان کرد.
له به‌دواداچوونه‌كانیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی جه‌ختی له ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كان كرده‌وه، هه‌ربۆیه ژماره‌یه‌ك ڕێنمایی ئاراسته‌ی دایه‌نگه‌كرد و هیوای خواست باشتر خۆیان بۆ خزمه‌تی منداڵانی دایه‌نگه یه‌كلا بكه‌نه‌وه و په‌ره به تواناكانیان بده‌ن به شێوه‌یه‌كی زانستی‌و جه‌ختی كرده‌وه بەرەوپێش چونی زیاتر و دانانی پڕۆگرامی گونجاوو پێشکەوتوو بۆ دایەنگاکان ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی دایه‌نگه.
دایه‌نگه‌ی خەونی منداڵان، دایه‌نگه‌یه‌كی ناحكومییه‌و له ئاستی گروپی (A) دایە بە پێی پێوه‌ره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه به ئاستێكی زۆر باش ئه‌ژمارده‌كرێت‌و شوێنه‌كه‌شی ده‌كه‌وێته گەڕەکی گردەبڕاوەکە، لە سەر شەقامی دووسایدی گردەبڕاوەکە.
|