• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌ پێویسته‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌رچووی‌ زانكۆ بێت

به‌پێی‌ سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌یان ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ پێویسته‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌رچووی‌ زانكۆبن‌و شاره‌زاییان هه‌بێت له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیش ئه‌م بڕگه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو دایه‌نگه‌كاندا جێ‌ به‌جێده‌كات چ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان چ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان.

به‌پێی‌ پاشكۆی‌ كۆنووسی‌ ژماره‌ی‌ (1)ی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان، پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌كان به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ زانكۆ بن‌و شاره‌زابن له‌ بواره‌كه‌ی‌ خۆیاندا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانیش بۆ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌م بڕگه‌یه‌ رۆژی‌ 1ی‌ 1ی‌ 2017 وه‌ك كۆتا واده‌ ده‌دات به‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان‌و له‌ دوای‌ ئه‌و به‌رواره‌وه‌ هه‌ر دایه‌نگه‌یه‌ك هه‌ر بڕگه‌یه‌كی‌ له‌ سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌و بڕیاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ جێ‌ به‌جێ نه‌كردبێت خۆی‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌ك به‌رانبه‌ری‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر.

له‌ سیستمه‌كه‌دا به‌مجۆره‌ باس له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌و ئه‌ركه‌كانی‌ ده‌كات:

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌: مه‌رجه‌ به‌لایه‌نی‌ كه‌مه‌وه‌ ده‌رچووی‌ زانكۆ ( هه‌ڵگری‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆس ) بێت، خاوه‌نی‌ شاره‌زایی‌‌و ئه‌زموون بێت له‌و بواره‌دا، ئه‌ركه‌كانی‌ بریتین له‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌:
‌أ. وه‌رگرتنی‌ منداڵ.
‌ب. سه‌رپه‌رشتی‌‌و چاودێریی‌ به‌رنامه‌كانی‌ دایه‌نگه‌.
‌ج. ئاراسته‌كردنی‌ كارمه‌ندان.
‌د. سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ تۆمارو دۆسییه‌‌و تۆماری‌ منداڵان.
‌ه. ئه‌نجامدانی‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دایكان‌و باوكانی‌ منداڵ.
‌و. ڕێكخستنی‌ ڕاپۆرته‌كانی‌ دایه‌نگه‌ له‌باره‌ی‌ چۆنییه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ دایه‌نگه‌وه‌ هه‌ر سێ‌ مانگ جارێك.


18/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.