• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بنکەی دابەش کردنی مووچەی کەمئەندامان گونجاو نیە بۆ کارمەندان و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت بنكه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ بینای‌ سه‌نته‌ری‌ نه‌وا له‌ سه‌ر شه‌قامی‌ شه‌ست مه‌تری‌ سه‌ر به‌ بانكی‌ بەختیاری به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئــابـی /2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، بنكه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامانیان له‌ شه‌قامی‌ بازنه‌یی‌ مه‌لیك مه‌حمود به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ بانكی‌ بەختیاری، له‌لایه‌ن به‌ڕێز غەریب حەسەن به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ بنكه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ دۆخی‌ بیناو شوێنی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌كان‌و كاری‌ كارمه‌ندانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌، له‌باره‌ی‌ شوێنه‌كه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌ سایتی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕاگه‌یاند :" بیناكه‌ زۆر كۆنه‌و شوێنه‌كه‌ شایسته‌ی‌ كاركردن نییه‌و هیچ مه‌رجێكی‌ كاركردنی‌ تێدا نییه‌"، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ بنكه‌كه‌وه‌ وتی‌ :" به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێزی‌ ئه‌م بنكه‌یه‌  ڕووبه‌ڕووی‌ گرفتی‌ زۆر ده‌بنه‌وه‌ به‌هۆی‌ كاره‌كه‌یانه‌وه‌‌و شوێنی‌ كاركردنیان ته‌ندروست‌و باش نییه‌‌و ڕاپه‌ڕاندنی‌ ئه‌ركه‌كانیان‌و خزمه‌تكردنیان به‌ كه‌مئه‌ندامان كارێكی پێشمه‌رگانه‌یه‌‌و جێگه‌ی‌ ده‌ستخۆشی‌‌و سوپاسه‌".

پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سه‌رجه‌م هۆبه‌كانی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌باره‌ی‌ شوێنه‌كه‌و چۆنییه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیان گفتوگۆی‌ كرد، له‌ گفتوگۆكانیدا بەڕێز بێستون جەبار بۆ هاووڵاتیانی‌ دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ ئه‌وان هیچ شایسته‌ نییه‌ به‌ ڕێزو كه‌رامه‌تی‌ مرۆڤ‌و شوێنێكی‌ پاك‌و خاوێن نییه‌، هه‌روه‌ها نه‌بوونی‌ ده‌ستشۆرو شوێنی‌ پێویست بۆ حه‌وانه‌وه‌و چاوه‌ڕوانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و كه‌س‌و كاریانی‌ به‌ گرفتی‌ گه‌وره‌ زانی‌، هه‌روه‌ك به‌ڵێنیدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ دواداچوون بكات بۆ چاككردنی‌ ئه‌و شوێنه‌ یان گواستنه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌كان بۆ شوێنێكی‌ شایسته‌.

شایانی‌ باسه‌ سه‌ردان‌و به‌دواداچوونی‌ به‌ڕێز بێستون جەبار جێگه‌ی‌ خۆشحاڵی‌‌و ستایشی‌ كارمه‌ندان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بوو، هیواشیان خواست به‌ زوویی‌ ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ربكرێن‌و كه‌مئه‌ندامان له‌و گرفته‌ گه‌وره‌یه‌ ڕزگاریان ببێت‌و شوێنێكی‌ شایسته‌ ته‌رخان بكرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ مووچه‌كانیان.


23/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.