بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت بۆ گوێگرتن لە گیروگرفتەکانیان دوو خانەوادەی بەسەرکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت "یەکێک لەگرفتەکانی ئەو خانەوادەیەیی سەردانمان کردن تێکەڵاوی منداڵەکەیەتی کە منداڵانی گەڕەکەکە بە ووشەی نەشیاو بانگی دەکەن و ئازاری منداڵەکە دەدەن ،داواکارم لە هاوڵاتیان تکا دەکەم منداڵەکان هان بدەن مامەڵەی دروست لەگەڵ هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن و هەستیان بریندار مەکەن"
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی ئـــابی /2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەوەکالەت ،بەهاوڕێیەتی بەڕێز خاتوو کەنار شکور توێژەری کۆمەڵایەتی ، دوو خانەوادەی بەسەرکردەوەو لە گیروگرفتەکانیانی پرسیەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەماڵپەڕی فەرمی بەێێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " هەموو لایەک دەزانن کە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەمڕۆ لە بارودۆخێیکی تایبەت دەژین و پێویستە گوێیان لێبگیرێت و گرفتەکانیان چارەسەر بکرێت و بەپێی ئەو پلانەی دامان ناوە هەفتانە لەدوای دەوامی فەرمی ژمارەیەک خانەوادە بەسەر بکەینەوە "
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت باسی لەسەردانەکەی کردوو وتی" لەڕاستی دا سەردانی خانەوادەیەکمان کرد کە منداڵێکی توشبووی ئۆتیزمیان هەیەو جۆری نەخۆشیەکە توندەو خانەوادەکە بەدەست هەژاری دەناڵێنن باوکی منداڵەکان پیشەی کرێکارە و پێویستە بەزووی کێشەکانیان چارەسەر بکەین وە یەکێک لەگرفتی خانەوادەکە تێکەڵاوی منداڵەکەیەتی کە منداڵانی گەڕەکەکە بە وشەی نەشیاو بانگی دەکەن و ئازاری منداڵەکە دەدەن ،داواکارم لە هاوڵاتیان تکا دەکەم منداڵەکان هان بدەن مامەڵەی دروست لەگەڵ هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت بکەن و هەستیان بریندار مەکەن چونکە خوای گەورە بەو جۆرە ئەوانی تاقی کردۆتەوەو پێویستە هەموان ڕەچاوی بارودۆخیان بکەین"
|