لەبەرامبەر ماندوبونیان لەگەڵ بەخشراوان و توشبووانی نەخۆشی دەروونی بەڕێوەبەری گشتی ڕێز لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی شەهید صەڵاحی موهەندیس دەنێت و بەخشراوان بەسەردەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئــــــابـی2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بەهاوڕێیەتی بەڕێز سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان،سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهیدصەڵاحی موهەندیس کردو لەلایەن بەڕێوەبەرو کارمەندان پێشوازی کران.
لەدانیشتنێکدا جەخت لەسەرهەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا کرایەوەو گفتوگۆی تایبەت بە بەخشراوان لەسنوری پارێزگای سلێمانی کرا و یەکە جیاوازەکان و چۆنیەتی خزمەت کردن بە سودمەندانی بینی و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ڕێلێنانی بەخشیە بەڕێز د.فەهمی عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو دەست خۆشی لە سەرجەم کارمەندان کرد کە هاوکاری گەورەی بەڕێوەبەرایەتی گشتین لە پێدانی چارەسەری دەروونی بۆ بەخشراوان و ئەو کەیسانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەر شەقامەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو دەیگوازێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی هیوای بەردەوامی بۆ خواستن ولەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە نەخۆشە دەروونیەکانی شاری سلێمانی لەبەرامبەرا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی کردو دڵنیایی دا هاوکارو هەماهەنگ دەبن .
نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكانە وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەكات.
- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن بە نەخۆش و چارەسەركردنیان.
|