بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە نوێنەری بەشی پاراستنی منداڵ لە (unicef) دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت"پێویستە پڕۆژەو کار‌و چالاکی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵ بگەیەنین بەسەرجەم قەزاو ناحیەو گوندەکان"
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ـی ئـــابـی /2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە ئامادەبوونی بەڕێز کامل غەفور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵان، له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، پێشوازیكرد له بەڕێز ئەحمەد طاهر لەبەشی پاراستنی منداڵی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵ (unicef) کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕێکخراوی (unicef) كرا‌و پرۆژه هاوبه‌شه‌كان‌و كاریگه‌رییان له خزمه‌ت منداڵ‌و خێزاندا گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، به‌ڕێوه‌بەری گشتی هیوای خواست کاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان بەجۆرێک فراوان بکرێت بگاتە سەرجەم قەزاو ناحیەو گوندەکان و پێویستە ڕێكخراوه‌كه كار‌و پڕۆژه‌و چالاكییه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی فراوانتر بکەن به‌تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ پێویستیان به هاوكارییه له منداڵانی ئاواره‌و خانەخوێ، هه‌روه‌ها هاوکاریەکانیان بۆ کەیسە جۆراو جۆرەکان زیادبکەن.
له‌لای خۆیەوه بەڕێز ئەحمەد طاهر خۆشحاڵی خۆیان به كاركردنی ڕێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كار‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ده‌ربڕی‌و ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كار‌و پڕۆژه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی و پێشنیارەکانیان بە هەند وەردەگرن.
|