بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری (کۆمەڵایەتی لیزا) لە شارۆچکەی بازیان بەسەر دەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ، 20ـی ئــابـی /2023، بهڕێز بێستون جەبار بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی له پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بە هاوڕێیەتی هەریەک لە بەڕێزان مافپەروەر هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا ، ڤیان مەردان بەڕێوەبەری فەرمانگە کۆمەڵایەتیەکانی سنوری شارۆچکەی بازیان ،فەرەیدون عەزیز بەرپرسی یەکەی پاراستنی منداڵ ،لە شارۆچکەی بازیان سەردانی سەنتەری (کۆمەڵایەتی لیزا)ی کردوو لەلایەن بەڕێوەبەرو کارمەندان پێشوازی کرا.
لەسەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەش و یەکە جیاوازەکان و چالاکی و ڕاهێنانە جۆراوجۆرەکانی منداڵانی بینی و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستاو کارمەندانی ڕێکخراوی (REACH - ڕێكخراوی ئاوهدانكردنهوهو فێركردنو تهندروستی كۆمهڵ) کرد و ڕۆڵی ڕێکخراوەکەی لە ناوچەکە بە گرنگ وەسف کرد.
سەنتەرەکە به پێی یاداشتیێکی لێكتێگهیشتن بۆ ماوهی چوار ساڵ لهلایهن ڕێكخراوی ناوبراو بهڕێوه بردراوەو خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و تیایدا له بوارە جیاجیاكانی كاری كۆمهڵایهتیدا بێ بهرانبهر خزمهتی هاووڵاتیانی ناوچەکە کردووە ،لە ئێستادا بەهۆی تەواو بوونی گرێبەستەکەی بڕیار وایە وەک سەنتەری پاراستنی منداڵان بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەژێر سەرپەرشتی خۆی خزمەت بە منداڵانی ناوچەکە بکات.
|