• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی ستێپ دەکات و پیرۆزبایی نامەیەکی ئاڕاستە دەکەن.

ڕۆژی پێنج شەممە ، 17ـی ئـــابـی/ 2023،  به‌ڕێز بێستون جەبار ، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بە ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێز، سۆران سەعید بەرپرسی پارێزگاری خێزان ،پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ستێپ کە پێکهاتبوون لە به‌ڕێزان خاتوو ڕه‌یچڵ نیوتن، بەرپرس ودامەزرێنەری پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە لە ڕێکخراوەکە ، خاتوو ئەنێت ڤان ئاگدۆم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێكخراو ، عادل ئەحمەد پارێزەری ڕێکخراو.

سەرەتا پیرۆزبایان ئاڕاستەی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی نوێ و پاشان لەکۆبونوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی ئاستەنگ و گرفتەکانی بەردەم پڕۆژەی خێزانی جێگرەوە کرا.
 كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئامانجی‌ كۆكردنه‌وه‌و گه‌ڵاله‌كردنی‌ بۆچوونی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ و ڕێکخراوی ستێپ بوو كه‌ تیایدا له‌ ئاینده‌دا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ستراتیجی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ داهاتووی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ سلێمانی‌ ته‌واو بكرێن‌و  پڕۆژه‌كه‌ چالاکەنە ده‌ست بەکارەکانی بکاتەوە و بڕیاردرا کۆبونەوەیەکی فراوان لە داهاتویەکی نزیکدا ڕێک بخرێت.

ڕێكخراوی‌ ستێپ، ڕێكخراوێكی‌ به‌ریتانی‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵانه‌و له‌ماوه‌ی‌  ڕابردوودا له‌ ڕووی‌ هونه‌رییه‌وه‌ جێ به‌جێكاری‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌بووه‌.


18/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.