• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی دایەنگەی (مۆنتیسۆری) ناحکومی بەسەرکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، 17ـی ئــــابی /2023، به‌ڕێز،بێستون جەبار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ به‌ڕێزان بەنان وەهاب بەرپرسی بەشی دایەنگاکان، شاگوڵ عەزیز، بەرپرسی هۆبەی ئامار وئایتی دایه‌نگه‌ی‌ (مۆنتیسۆری) ناحكومی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌، هۆبه‌و به‌ش‌و یه‌كه‌ جیاجیاكانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ ژیانی‌ منداڵه‌كان‌و سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی‌ مانه‌وه‌و په‌روه‌ده‌و خزمه‌ته‌كانی‌ دایه‌نگه‌ی‌ بینی‌‌و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری‌ دایه‌نگه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ پێویست له‌باره‌ی‌ دایه‌نگه‌وه‌ خرایه‌ ڕوو.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌مه‌ندان و ستافی‌ دایه‌نگه‌ كرد كه‌ به‌ ئاستێكی‌ زۆر باش خزمه‌تی‌ منداڵه‌كان ده‌كه‌ن‌و پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنماییه‌كانن و به‌رنامه‌ی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌ بۆ گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانی‌ منداڵان له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ته‌مه‌ندا، هه‌روه‌ك ڕێنماییكردن باشتر‌و زیاتر گرنگی‌ به‌ كارو پیشه‌كه‌یان بده‌ن‌و ئاستی‌ ستافه‌كانیان به‌رزكه‌نه‌وه‌و به‌رنامه‌كانیان بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵه‌كان له‌ ڕووكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌رزتربكه‌نه‌وه‌.

دایه‌نگه‌ی‌ مۆنتیسۆری، دایه‌نگه‌یه‌كی‌ ناحكومییه‌‌و له‌ ئاستی‌ گروپی‌ (A) دایە بە پێی‌ پێوه‌ره‌كان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌ به‌ ئاستێكی‌ زۆر باش ئه‌ژمارده‌كرێت‌و شوێنه‌كه‌شی‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو پڕۆژەی گاردن سیتی، لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
 


17/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.