+ وێنه: به‌رده‌وامی چالاكیه‌كانی پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ له سلێمانی‌و ده‌ربه‌ندیخان چه‌مچه‌ماڵ
تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به‌رده‌وامن له كار‌و چالاكی‌و جۆراو جۆر، بواری چالاكییه‌كانیش پێكدێن له پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌روه‌رده‌یی‌و هونه‌ری‌و ته‌رفیهی‌و دارایی‌و یاسایی‌و بواری مافه‌كانی منداڵان‌و هوشیاریی گشتی.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له دیمه‌نی چالاكییه‌كانی پڕۆژه‌كه له تیمه‌كانی ناوشاری سلێمانی له گه‌ڕه‌كه‌كانی تاسڵوجه‌و كوردسات‌و تیمه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان .
پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ڕێكخراوی یونسێفه‌و له‌لایه‌ن به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت‌و له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پشتیگیری‌و پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و دارایی 3500 منداڵی له شاره‌كانی سلێمانی‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌و بۆ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵیش بڕیاره ئه‌و ژماره‌یه بگاته 5000 منداڵی ئاواره‌و ناوخۆ.
|