لەبەرامبەر ماندوبونیان لەگەڵ بەخشراوان و توشبووانی نەخۆشی دەروونی بەڕێوەبەری گشتی ڕێز لە بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید دکتۆر هێمن دەنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی ئــــــابـی2023، بەڕێز بێستون جەبار ، بهڕێوهبهری گشتی چاودێریو گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ،سەردانی بەڕێز زانا سەید ابراهیم بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید دکتۆر هێمنی کرد.
ئامانجی سەردانەکە بۆ ڕێزلێنان بو لە بەڕێز بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید دکتۆر هێمن کە هاوکاری گەورەی بەڕێوەبەرایەتی گشتین لە پێدانی چارەسەری دەروونی بۆ بەخشراوان و ئەو کەیسانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەسەر شەقامەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشخانەی ناوبراو دەیگوازێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێوەبەر وسەرجەم کارمەندانی نەخۆشخانەکە کردوو هیوای بەردەوامی بۆ خواستن ولەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە نەخۆشە دەروونیەکانی شاری سلێمانی لەبەرامبەرا بەڕێز زانا سەید سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی کردو دڵنیایی دا هاوکارو هەماهەنگ دەبن .
نەخۆشخانەی دەروونی شەهید سەڵاحی موهەندیس نەخۆشخانەیەكە بۆ چارەسەركردن و ڕاهێنانەوەی نەخۆشیە دەروونیە درێژخایەنەكانە وەك نەخۆشی شیزۆفرینیا و بای پۆلەر ، ئەم نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2011 دا دامەزراوە و خزمەتگوزاریی پێشكەش بە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و چواردەوری دەكات.
- ژمارەی قەرەوێلەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بریتیە لە40 تەخت و تائێستا بەردەوامە لە خزمەتكردن بە نەخۆش و چارەسەركردنیان.
|