بۆ بەدواداچونی گرفتەکانیان بریکاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک دامەزراوەی کۆەمەڵایەتی لە سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی ئـــابـی/2023، به‌ڕێز خاتوو زەکیە سەید صالەح، بریکاری وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک دامەزراوەی لە پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە.
سەرەتا بەڕێزیان سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانیان کرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بەوەکالەت و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان و به‌رپرسانی به‌شه‌كانی دیوانه‌وه پێشوازی كران ، لەوتەیەکدا پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی نوێ و مەبەستی سەردانەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە.
دواتر بەڕێزیان بە هاوڕێیەتی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت هەریەک لە سەنتەری ئۆتیزمی حکومی و دایەنگەی بەختیاری حکومی بەسەرکردەوە و لەنزیکەوە هۆبەو یەکە جیاوازەکانی ڕاهێنان و پەروەردەکردنی منداڵانی بینی و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و کارمەندان کرد و بەدواداچونی بۆ کێشەو گرفتەکانیان کرد‌و گوێی لەداوارکاریەکانیان گرت ،پاڵپشتی خۆی بۆ دووپات کردنەوە هەروەک بەڵێنی دا چارەسەری گرفتەکان بکەن و هەموو توانای خۆی بۆ جێبەجێ کردنی داواکانیان دەخاتەگەڕ.
|