بەڕێوەبەری گشتى بەوەکالەت پرسە نامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى شاد دلێر دەکات
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
بەڕێزان/ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزی شاد دلێر حەمەعەلی
بۆ كۆچی دوایی کارمەندی دڵسۆز‌و خاوەن پێداویستی تایبەت ، شاد دلێر حەمەعەلی، کارمەندی دیوانی پارێزگای سلێمانی خه‌م‌و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی خۆمان به ئەندامانی خێزان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان و سەرجەم خزمان ڕاده‌گه‌یه‌نین‌و له خوای گه‌وره ده‌پارێێنه‌وه له گوناهی کۆچ کرد‌و خۆش بێت‌و تەمەنێک لە كار‌و ماندووبوون‌و خزمه‌ته‌كانی به گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌ی بۆ بكاته كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی‌و له به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا بیحه‌وێنێته‌وه، هەروەک لە خوای بە بەزەیی دەپاڕێینەوە ئارامی‌و سه‌بوری به‌سه‌ر دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزو ئێمه‌و هاوكارو هاوپیشه و خۆشه‌ویستانیدا بپرژێنێت و ئاخیری كۆست‌و ناخۆشی‌و خه‌متان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
براتان
بێستون جەبار مەجید
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت.
13ـی ئــــابــی/ 2023
|