به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندەکانی ده‌كات.
به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای كارمه‌ندانی و باشتركردنی ڕه‌وشی كاركردن بۆ كه‌یسه‌كانی منداڵ، له چوارچێوه‌ی پلانی ساڵانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌شی پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و پشتیوانی‌و هاوكاری ڕێكخراوی (unicef) خولێك بۆ 18 كارمه‌ندان به‌ڕێوچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە، 10ـی ئــابـی/2023 بە ئامادەبوونی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت کۆتا رۆژی خوله‌كه بوو، خوله‌كه چوار ڕۆژی خایاند و تیایدا (18) كارمه‌ندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی و پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی به ناونیشانی جیاواز ڕاهێنانی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی منداڵ له‌لایه‌ن به‌ڕێز خاتوو بەنان وەهاب، مامۆستای كۆمه‌ڵناسی له هۆتێل تایتانیکی سلێمانی وه‌رگرت.
بەڕێوەبەری گشتی لەوتەیەکدا دەست خۆشی لە بەڕێز کامل غەفور سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و ڕاهێنەرو بەشداربوان کرد و ڕاهێنانەکەی بەگرنگ وەسفکرد و هەموانی لە چۆنیەتی مامەڵەی دروست لەگەڵ منداڵان ئاگادارکردەوە.
ڕاهێنانه‌كه به‌شێكه له گرنگی پێدانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ ئەو بەش و هۆبانەی ڕاستەوخۆ بەرکەوتەیان لەگەڵ منداڵانەو له ڕوانگه‌ی قورسی‌و هه‌ستیاری كاری كارمه‌ندانی ماڵه‌كان و پڕۆژەی پاراستنی منداڵ و ئه‌و پلانه‌ی كه له بەڕێوەبەرایەتی گشتی به شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه دانراوە.
لە کۆتایی دا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ئامادەبووان دابەش کرا.
|