• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەوەکالەت سەردانی شارەدێی گاپیڵۆن دەکات و داواکاری دوو خانەوادە جێبەجێ دەکەن.

پاش ڕاپۆرتێکی کەناڵی ڕوداو لەسەر خانەوادەیەک کە دوو منداڵی بیرکۆڵیان هەیەو باوکیان پێشمەرگەیە و پێویستیان بەهاوکاریە ڕۆژی پێنجشەممە ،10ـی ئـــابـی/2023 ،لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی سەردانی ناحیەی گاپیڵۆنی کرد و لەلایەن بەڕێز کامەران عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن پێشوازی کران پاش دانیشتنێک و گفتوگۆ دەربارەی گرفتە کۆمەڵایەتیەکان پێکەوە دوو خانەوادەیان بەسەرکردەوە.

بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند" بۆ بەدواداچونی گرفتەکانی خانەوادەیەک سەردانی شارەدێکەیان کردووە بۆیان دەرکەوت خانەوادەیەک دوو هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیەو تەمەنیان لە 18ساڵ تێپەڕیوەو بەجۆرێک ئەشکەنجەی دایکیان دەدەن و  باوکیان پێشمەرگەیە و پێویستیان بەوەیە باوکیان ئاگاداریان بێت"

سەبارەت بەوەی چیان بۆ خانەوادەکە کردووە بەڕێزیان وتیان " لەبەر خراپی باری دارایی خاتوو کوێستان بڕیاری داوە هاوکاری کەمئەندامی بۆ هەردوو کەمئەندامەکە بکات و پاشان مۆڵەتی بەخێوکار بۆ باوکی منداڵەکە دەکرێت وە ڕۆژی سێشەممە هەردووکیان دەهێنرێنە سلێمانی و دەبرێنە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت وهەرچیتر لەوبارەوە پێویست بێت بۆیان دەکەین"

بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن دواتر سەردانی خانەوادەیەکی کەیان کرد کە منداڵێکی کەمئەندامیان هەیەو بەڵێنی پێدان داواکاریەکانی ئەو خانەوادەیەش جێبەجێ بکەن.


11/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.