+ وێنه: چالاكییه‌ك بۆ به‌هێزكردنی خۆشه‌ویستی نێوان گه‌نجانی ئاواره به‌ڕێوه‌چوو
تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ له‌نێو شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی‌و برایه‌تی نێوان منداڵانی ئاواره‌ی نێوخۆ‌و ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، یارییه‌كی دۆستانه‌یان له‌نێوان منداڵانیاندا ڕێكخست.
له‌باره‌ی چالاكییه‌كه‌وه، ئاره‌زوو غه‌فوور، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه پێی ڕاگه‌یاندین:" یارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جوان‌و به روحێكی وه‌رزشیانه به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی منداڵان‌و كه‌س‌و كاریان بوو، ئامانجی ئێمه له‌مجۆره چالاكییانة به‌هێزكردنی خۆشه‌ویستی‌و ڕێز‌و برایه‌تییه له‌نێوان منداڵان‌و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و پڕ له جموجوڵ‌و چالاكییه هاوته‌ریبی چالاكییه په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر ".
پڕۆژه‌ی پاراستنی منداڵ، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ڕێكخراوی یونسێفه‌و له‌لایه‌ن به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت‌و له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا پشتیگیری‌و پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و دارایی 3500 منداڵی له شاره‌كانی سلێمانی‌و ده‌ربه‌ندیخان‌و چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌و بۆ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵیش بڕیاره ئه‌و ژماره‌یه بگاته 5000 منداڵی ئاواره‌و ناوخۆ.
|