• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
+ وێنە : لەمەراسیمێکی شایستەدا قوتابیە نابیناو نابیستە سەرکەوتوەکان خەڵات کران.

ڕۆژی سێشەممە ،8ـی ئـابـی2023، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشە پێدانی کۆمەڵایەتی لە پاێزگای سلێمانی بەوەکالەت، کامل غەفور سەرپەرشتیاری پەروەردەیی، فەرەیدون عەزیز لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ ژمارەیەک لە کەسایەتیە دیارەکانی شاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستە بۆ ئەو قوتابیە خاوەن پێداویستیە تایبەتانە  ڕێکخرا کە نمرەی بەرزیان لە قۆناغەکانی خوێندن بەدەست هێناوە.

لەو مەراسیمەدا ،مەدالیای ئاڵتونی بەخشرایە دوو قوتابی نابینا پاشان هەریەکە لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و حاجی هونەر عومەر سورچی و ژمارەیەک کەسایەتی ،ڕێزلێنان و چەپکەگوڵیان بەخشیە قوتابیە نابیناو نابیستە سەرکەوتوەکان.

ئەوەی شایەنی باسە مەراسیمەکە لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت لە ژێر دروشمی نەفرەت لە شەڕو ئاژاوەو تێکدان .. بەڵێ بۆ ئاشتەوایی و خوێندن بۆ هەمووان.. لە هۆڵی ڕێکخراوەکە ڕێکخرابوو.


09/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.