• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی شارەدێی عەربەت دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ پاراستنی منداڵان و جوان کردنی سیمای شار کار بۆ نەهێشتنی منداڵ و دەروەزەکار لە ترافیک و سەرشەقامەکان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ـی ئــابـی/2023،شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەرپەرشتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، هاوڕێیەتی بەڕێزان هیوا سەعید و کامل غەفور سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی ، فەرەیدون عەزیز لێپرسراوی یەکەی پاراستنی منداڵ سەردانی ناحیەی عەربەت و کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی کرد.

سەرەتا شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی ناحیەی عەربەتی کردو لەلایەن بەڕێز دابان محەمەد بەڕێوەبەری ناحیە پێشوازی کران ، ئامانجی سەردانەکە گفتووگۆی کردنەوەی سەنتەرێکی ڕاهێنان بوو بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرفتی منداڵانی کەمپی ئاوارەکان لەسەرشەقام ، لەوڕوەوە بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بەڵێنی دابین کردنی بیناو ژمارەیەک پێداویستی هەر پشتیوانیەکی تری دا و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردولا جەختی لەبارەوە کرایەوە.

پاشان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی منداڵانی ئاوارەکان لەسەر شەقامەکان شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەگەڵ شاندێکی ڕێکخراوی منداڵ پارێزی کوردستان سەردانی کەمپی ئاوارەکانی ئاشتی کردو لەگەڵ ئیدارەی کەمپەکە کۆبونەوە .
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە ڕێگری کردن لە منداڵانی کەمپەکان لە هاتنیان بۆ سەر شەقام و ترافیکەکانی ناو شار و پاراستنیان لە کاری قورس و دەستدرێژی گرفتی جۆراوجۆر و دیاریکردنی میکانزمێک بۆ ئەو مەبەستە.
 
دواتر شاندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆژەی پاراستنی منداڵی لەناو کەمپی ئاشتی بەسەرکردەوە کەپڕۆژەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیە بە هاوبەشی ڕێکخراوی یونسێف تیایدا منداڵان تیایدا سودمەند دەبن لە ڕاهێنان و خولی جۆراو جۆر.


08/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.