• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 7ـی ئــابـی/2023، لەسەردانێکیدا بۆ شارۆچکەی چەمچەماڵ بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت بەهاوڕێیەتی بەڕێزان مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا ، بەختیار غەریب بەرپرسی ئەندازیاری هەردوو پڕۆژەی ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان و سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بەسەرکردەوە.

لەسەردانەکەیدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت  دەستخۆشی لە  بەڕێزان بەرزان کەریم بەڕێوەبەر و زانا حاجی جێگری بەڕێوەبەر چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و لیژنەی ئامادەکاریەکان کردو ژمارەیەک ڕێنمای پێویستی پێدان و بەوردی بەدواداچونی بۆ کارەکانیان کرد.

لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ماڵی ئارام دەکرێت و  نۆژەن کردنەوەی بیناکەی لە قۆناغی کۆتایدایەو بەتەواو بونیشی سەرجەم بەخشراوانی ناوچەکە دەبرێنە ئەوێ و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی تیایدا پێشکەش دەکرێت.

لەبارەی پڕۆژەی سەنتەر ڕاهێنانی ئۆتیزمی حکومی پڕۆژەکە شوێنێکی گونجاوی بۆ دیاری کراوەو  دوای دەستەبەر کردنی کەرەستە و پێداویستیەکان منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەشارەکە دەتوانن سودی لێ وەربگرن.


07/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.