بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ژمارەیەک پڕۆژەی نۆژەن کردنەوەی لەسنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەسەردەکاتەوە.
بۆ بەدواداچونی کارەکانیان ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 7ـی بەیانی ، 7ـی ئــابـی/2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بە وەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا ، بەختیار حەمە غەریب بەرپرسی ئەندازیاری ، ژمارەیەک پڕۆژەی نۆژەن کردنەوەی بەسەرکردەوە.
لەو ڕوەوە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت دەست خۆشی لە لیژنەکانی سەرپەرشتی و بەرپرس و کارمەندانی بەشی ئەندازیاری کرد کە بەوردی کارەکان ڕادەپەڕێنن هەروەک ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان کە لەبەرژەوەندی سودمەندان و قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەتن .
هەریەک لە( دایەنگەی چوارباخی حکومی و و پەیمانگای ڕووناکی و پەیمانگای هیوا بۆ نابیستان ) لە ئێستادا کاریان تێدا دەکرێت و پەیمانگای هانا بۆ شیاندنەوەی کەمئەندامان نۆژەن کردنەوەی کۆتایی هاتوە وپاش هەڵسەنگاندنی کارەکانیان بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەندازیاری ڕاسپارد تا پەلە بکرێت لەتەواو بونیان وچارەسەر کردنی ئاستەنگەکانی بەردەم نۆژەن کردنەوەکان.
|