• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە م.عومەر گوڵپی دەکات.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ، 6ـی ئـــابـی/2023 بەڕێز بێستون جەبار ،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لەپارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پێشوازی کرد لە بەڕێز م. عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

ئامانجی سەردانی بەڕێزیان پیرۆزبایی بوو لە بەڕێوەبەری گشتی بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی نوێ و لە دیدارێکدا گفتوگۆی ژمارەیەک گرفت و کێشەی هاوڵاتیان تایبەت بە دەزگا کۆمەڵایەتیەکان و هەژاران و هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرا، بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پلان و کارەکانی خۆی لە ماوەی دەست بەکاربونیدا شیکردەوەو داوای کرد حکومەت و پەرلەمان پێکەوە‌ زیاتر خزمەت بە هاوڵاتیان بکەن.

هەر لەو دیدارەدا بەڕێز م. عومەر گوڵپی پشتیوانی خۆی بۆهەر پڕۆژەو کارێکی خێرخوازی و دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەرو فەرمانبەرانی دامەزراوە كۆمەڵایەتییەكان خواست.

ئەوەی جێگەی باسە بەڕێز م.عومەر گوڵپی ماوەی پێنج ساڵ وەک بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ساڵی 2015 _2020  خزمەتی گەورەی کرد بە دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکان و ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەو كاری داهێنانكارانەی لە بوارەكەی خۆیدا پێشكەش كرد.


06/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.