+ وێنە :- ماڵی کچانی بێسەرپەرشت پێشانگایەکی کاری دەستی کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئــــابــی /2023، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ، خاتوو ژیار جەلال، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ، هێمن محەمەد ،نوێنەری بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ژماره‌یه‌ك له میوان‌و به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ماڵی کچانی بێسەرپەرشتی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە فامیلی مۆڵ پێشانگایەکی کاری دەستی بۆ سودمەندانی کردەوە.
پێشانگاکە ژمارەیەک بەرهەمی ناوەزەی پێشکەش کرد کە بووە هۆی سەرنجی ئامادەبووان و بەڕێز هێمن محەمەد ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و ستافی ماڵی کچان کرد‌و هەروەها دەستخۆشی لە بەڕێز ئاواز ئەحمەد کرد کە پێشەنگاکەی ڕێکخستبوو وە پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له سودمه‌ندانی کرد بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه و خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانیان، جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی منداڵان‌و گه‌نجانی ماڵەکان زۆر باش ده‌توانن به‌شێك بن له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا ئه‌گه‌ر هاتوو دامه‌زراوه‌كان‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه هاوكاریان بكات.
|