• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی‌ ڕادەسپێرێت بەدەم خانەوادەیەکەوە بچن.

" خانەوادەیەک پێنج ڕۆژە لەناو باخی گشتی سلێمانی دەمێننەوەو لەسەر ڕاسپەردەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕزگار کران"

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، 5ـی ئـــابــی /2023، لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، بەڕێز بێستون جەبار  ،بەڕێوەبەری گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەوەکالەت، لەباخی گشتی سلێمانی بەهانای خێزانێک دەچێت.

خانەوادەکە لە 7 کەس پێک هاتون و دایک و باوک و 5 منداڵ،  له‌ دۆخی‌ خراپی‌ ژیان دا بوون و له‌ باخی گشتی لە شوێنێک ژیان بەسەر دەبەن کە مەرجەکانی‌ سەلامەتی‌ و تەندروستی‌ تێدا نییە پاش ڕزگار کردنیان شوێنی حەوانەوەیان بە کاتی بۆ دابین کراوەو بەمزوانە کەیسەکەیان چارەسەر دەکرێت.

به‌ پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ دێنه‌ به‌رده‌ست هۆبەی ڕاگه‌یاندنمان، تیمه‌كانی‌ به‌دواداچوونی‌ كێشه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ مافی‌ مرۆڤ‌و به‌ساڵاچووان سه‌ر به‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان، ڕۆژانە، به‌ هاوڕێیه‌تی‌ پۆلیسی‌ ئینزیباتی‌ ناوشار، به‌دواداچونی‌ پێویست دەکرێت و بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ له‌ نێو شاری‌ سلێمانی‌ به‌ هۆكاری‌ جیاجیا و له‌ شوێنی‌ جیاجیا ده‌مێننه‌وه‌.

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌ بەوەکالەت و بەشداری به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ستاف‌و توێژه‌ران، به‌دواداچوون بۆ ژمارەیەک كه‌یس کراوەو له‌  گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ کە زۆرینەیان لە دۆخێكی‌ خراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، پاش دابین کردنی پێداویستی و بەهاناوەچونیان سەرجەمیان کێشەکانیان چارەسەر کراوە، له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌دواداچوونه‌كان به‌رده‌وامن‌و گونجاوترین ڕێوشوێن بۆ ژیانی‌ ئەو خانەوادانەی بارودۆخیان خراپە هه‌ڵده‌بژێردرێت.


05/08/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.