بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت یەکەی لیژنە هەمیشەییەکان بەسەردەکاتەوەو دەست خۆشی کارەکانیان دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 3ـی ئـــــــــابـــی /2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان نەهرۆ عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی ، ئاریان ئەحمەد بەرپرسی نوسینگەی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ،هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا ، یەکەی لیژنە هەمیشەییەکانی پارێزگای سلێمانی بەسەردەکاتەوە.
ئامانجی سەردانەکە لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە جۆری مامەڵەی لیژنە پزیشکیەکان لەگەڵ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و چارەسەر کردنی گرفتەکان و ئاسانکاری زیاتر بۆ پشکنینی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
پاش بینینی کارەکان بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و لیژنە پزیشکیەکان کرد لە مامەڵەی دروستیان لەگەڵ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ماندوبونیانی بەرز نرخاند.
|