• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ هه‌فته‌ی‌ جیهانی‌ ده‌ستپێشخه‌ریدا، سێ‌ ده‌ستپێشخه‌ر خه‌ڵاتكران


به‌بۆنه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ جهانی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌وه‌، له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو، هه‌روه‌ها سێ‌ ده‌ستپێشخه‌ریش خه‌ڵاتكران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 17ی‌ 11ی‌ 2016، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌‌و ئه‌كادیمی‌‌و چالاكه‌وانی‌ ڕێكخراوه‌یی‌، رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ كوردستان (KEDO)، مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تی‌ به‌ هه‌فته‌ی‌ جیهانی‌ ده‌ستپێشخه‌ریی(GEW)ه‌وه‌ ڕێكخست‌و له‌و مه‌راسیمه‌دا وێڕای‌ پێشكه‌شكردنی‌ سیمینارێكی‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن حوسمان به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ كیدۆوه‌، ئاماده‌بووان گفتوگۆیان له‌باره‌ی‌ گرنگی‌ ده‌سپێشخه‌ری‌‌و گرفت‌و له‌مپه‌ره‌كانی‌ به‌رده‌م ده‌سپێشخه‌رانه‌وه‌ كردو كۆمه‌ڵێك پێشناریان گه‌ڵاڵه‌ كرد، هه‌ر له‌ كۆتایی‌ مه‌راسیمه‌كه‌شدا، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ سێ‌ ده‌ستپێشخه‌ر كه‌ له‌ بواری‌ خۆیاندا ده‌ستپێشخه‌رییان به‌ خستنه‌گه‌ڕی‌ پڕۆژه‌‌و بیرۆكه‌كانیان كردوه‌.

مه‌راسیمه‌كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ حوسام حه‌كیم به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌‌و عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و ئه‌میر حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ئابوریناسان‌و د.سه‌ڵاح عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆماره‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیكرا.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن میس شیرن، به‌رپرسی‌ سێكته‌ری‌ ئابوری‌ له‌ كونسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌ خاتوو ته‌لان عه‌ونی‌، خاوه‌نی‌ كۆمیانیای‌ تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری‌ كه‌ خاوه‌نی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ له‌ بواری‌ بونیاتنانی‌ كۆمیانیای‌ خزمه‌تگوزاری‌ دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كارو سازدانی‌ سیمینارو ۆرك شۆپ له‌ شاری‌ هه‌ولێر.

له‌لایه‌ن م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ (یاد كه‌مال عومه‌ر) خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ (ئاڤێستا گروپ) له‌پای‌ ده‌ستپێشخه‌رییان له‌بواری‌ دامه‌زراندنی‌ كۆمپانیای‌ بواری‌ ئای‌ تی‌ .

له‌لایه‌ن د.سه‌ڵاح عه‌زیز، سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ كۆماره‌وه‌ن خه‌ڵاتی‌ ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ (سه‌ریاس عه‌زیز ئه‌حمه‌د) خاوه‌نی‌ ڕێستۆرانتی‌ (رۆما)، له‌پای‌ ده‌ستپێشخه‌رییان له‌ بواری‌ بونیاتنانی‌ چێشتخانه‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا چێشتخانه‌كه‌ی‌ خاومه‌نی‌ سێ‌ لقه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌.





17/11/2016
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.