بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئـــــابـــی/2023 ، بەڕێز ، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی کرد لە بەڕێزان م.ئامانج کانی بەیتەشی ،سەرپەرشتیار ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران و م. فەرهاد مەسۆیی ڕێکخەری کاری ڕێکخراوەکە.
لە دانیشتنێکدا هەردولا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان هەردولا لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی کردەوە و بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی داوای کرد هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ هاوکاری کردنی هەژاران و کەمدەست و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان هەروەک دەست خۆشی لەکارەکانی ڕێکخراوی ماڵی هاوکاران کرد کە هەمیشە پشتیوانی هەژارانن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
|