پاش تەواو بونی پشووی هاوینەیان سەنتەری ئۆتیزمی حکومی دەستی بەدەوامی فەرمی خۆی کردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت: " ئەمساڵ بە گروتینێکی نوێ وە دەست پێدەکەین و پێویستە باشترین خزمەت بەمنداڵانی توشبوانی ئۆتیزم بکەین"
پاش تەواو بونی پشووی هاوینەیان ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئـــــابـی /2023، سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بەڕووی سودمەندانی دا کرایەوەو بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان لەتیف شێخ عەزیز بەڕێوەبەری چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی لەگەڵ فەرمانبەران و کارمەندانی سەنتەرەکە کۆبویەوە.
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێز ڕزگار عوسمان بەڕێوەبەری سەنتەر و کارمەندان کرد کە ساڵی ڕابردوو خزمەتێکی گەورەیان بەمنداڵانی ئۆتیزم کردوەو جەختی کردەوە کە ئەمساڵ پێویستە بەگوڕو تینێکی نوێ و خزمەتێکی باشتر دەست بە دەوام بکەنەوەو سەنتەرەکە بکرێتە یەکێک لە باشترین سەنتەرەکان لە هەرێمی کوردستان لەڕووی ڕاهێنان و وەرگرتنی سودمەند .
دواتر بەڕێزیان گوێی لە ڕاو سەرنجەکان گرتوو گفتوگۆی چارەسەر کردنی گرفتەکان کران.
|