بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت پێشوازی لە شاندێکی باڵای نوسینگەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکات.
ڕۆژی دووشەممە، 31ـی تەمووزی/2023 ، بەڕێز ، بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە وەکالەت ، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ، پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ،کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان ، ئالان محەمەد و مصطەفا محمود ڕاوێژکاری یاسایی ،سارا قادر چاودێری و دۆکیومێنت کردنی دەستە و وەفا سەعید لەهۆبەی ڕاپۆرت.
سەرەتا شاندی میوان ئامانجی سەردانەکەیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی ڕونکردەوەو لە کۆبونەوەیەکدا ژمارەیەک پرس و بابەت ئاڵ و گۆڕ کران و تیشک خرایە سەر رەوشی مافی مرۆڤ و یاساکانی پەیوەندیدارو ئەو گرفت و ئایشانەی ڕوبەڕوی هاوڵاتی خاوەن پێدایستی تایبەت دەبنەوەو چۆنیەتی بەڕێکردنی مامەڵەکانیان و هاوکاری کردنیان لە دەزگا کۆمەڵایەتیەکان، پاشان ئامارو داتاو زانیاری پێویستیان لە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی وەرگرت و لەو سۆنگەوە کۆمەڵێک دۆسیە گفتوگۆیان لە بارەوە کراو، بڕیار وایە بەهەماهەنگی و راوێژ کار بۆ چەند پرس و بابەتێک بکەن.
لای خۆشیانەوە شاندی نوسینگەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوپاسی هەڵوێست و هەماهەنگی و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرد، کە لەبواری هۆشیاری کۆمەڵگە لەمەڕ مافەکانی مرۆڤ هاوکار بوون و تەئکیدیان لە پێویستی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کردەوە.
|