• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لەپای هەوڵ و کارەکانیان بۆ خزمەت کردن بە هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت ڕێزی لە گروپێکی خۆبەخش نا.

ڕۆژی یەکشەممە 30ـی تەمووزی 2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت پێشوازی کرد لە گروپێکی خۆبەخش کرد کە کار بۆ هاوکاری کردنی هاوڵاتی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن.
 
 بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت جەختی کردەوە زۆر بوار‌و خه‌ڵك هه‌ن ناتوانرێت به‌ پێوه‌ری‌ مادده‌و پاره‌‌و پاداشت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت،  كاری‌ دڵسۆزانه‌ی‌  ئێوه‌ له‌و كارانه‌ن به‌ پاداشتی‌ ماددی‌ نانرخێنرێن، هه‌ربۆیه‌ كاری‌ ئێوه‌ جێگه‌ی‌ ستایش‌و نرخاندنی‌ ئێمه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ‌و به‌رده‌وامی‌ كاری‌ ئێوه‌و دڵسۆزیتان زۆر زیاتر شایسته‌یه‌ به‌ نرخاندن‌و ستایش كردن، هه‌ربۆیه‌ ئێوه‌ شایسته‌ی‌ هه‌موو ڕێزێكی‌ ئێمه‌ن‌و هیوای‌ به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین ". 
 
هه‌روه‌ها له‌ به‌شیكی‌ تری‌ وته‌كه‌یدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كرد كه‌ خۆبه‌خشانه‌ به‌پێی‌ توانای‌ خۆیان كارده‌كه‌ن و پشتیوانی خۆشی بۆ دووپات کردنەوە.

ئەوەی جێگەی باسە ئەم گروپە پەرەیان بە بەرنامەیەک داوە کار ئاسانی بۆ نابیستان دەکات ولە ڕێگەی وەرگێرانی زمانی ئاماژە لەناو مۆبایل کەسی بەرامبەر دەتوانێ لە هاوڵاتیە نابیستەکە تێبگات و هەروەها بەپێچەوانەشەوە بڕیار وایە بەم نزیکانە بەرنامەکە (app)بڵاو بکرێتەوەو سەرجەم دەزگا ڕەسمیەکان وێنەیەکیان بۆ بنێردرێ تا کاری هاوڵاتیانی نابیست گرفتی بۆ دروست نەبێ.

ئەو بەڕێزانەش کە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا 

1_بەختەوەر بەرزان عبدالله
2_ بەهار محمود محمد
3_ شایی هێرش قادر 
4_ هاژە على
5_ زەند یاسین کریم
6_ ئەلەند هێرش قادر 
7_ جیهاد عینایة عبدالکریم
8_ ڕێژوان بورهان
 



31/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.