• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەڕێوەبەری گشتی‌ بەوەکالەت سه‌ردانی‌ هه‌ردوو ڕێكخراوی‌ (كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ)‌و (یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامان) ده‌كات.

له‌ دوو سه‌ردانی‌ جیادا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بەوەکالەت ڕێكخراوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ و یەکێتی کەمئەندامان بەسەردەکاتەوەو  کارەکانیانی بەرز نرخاند .

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ـی تەمووزی 2023، به‌ڕێز بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بەوەکالەت له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بەیاوەری بەڕێز  مافناس هیوا ڕەحمان بەرپرسی یاسا  له‌ باره‌گای‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژ، سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزان احمد شێخ یەحیا سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ڕۆژو كاك شێخ موحه‌ممه‌د به‌رزنجی‌، سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ ڕۆژو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی‌ ڕۆژه‌وه‌ پێشوازیكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌و یانه‌ی‌ ڕۆژ كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ڕۆڵێكی‌ به‌رچاویان گێڕاوه‌ له‌ ده‌رخستنی‌ تواناكانی‌ كه‌مئه‌ندامان‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌ل‌و ده‌رفه‌تی‌ كاركردن‌و ده‌ركه‌وتن‌و ڕۆڵبینین له‌ بواره‌كانی‌ ژیاندا بۆ كه‌مئه‌ندامان، هه‌روه‌ك پشتیوانی‌‌و پشتگیری‌ خۆشی‌ بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتی پێشنیاری کرد  پاڵپشتی سندوقی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بکەن تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەست کراوەبێت لە هاوکاری کردنی منداڵی بێ سەرپەرشت و کەمئەندامان و کەمدەرامەتان.

هەر ئەمڕۆ  بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سه‌ردانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ گشتی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستانی‌ كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێز سامان حسێن، به‌رپرسی‌ گشتی‌‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ سكرتارییه‌تی‌ ڕێكخراوه‌كه‌وه‌ پێشوازیكرا.

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ گه‌یاندنی‌ پەیامی بەڕێوەبەرایەتی  گشتی بوو بۆ بوژاندنەوی سندوقی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەت وەک  هه‌میشه‌ پشتگیری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت‌و ڕێكخراوه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌ و دەستخۆشی لە کارەکانیان کردو هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.
 


30/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.