بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی تەمووزی 2023، بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، بەیاوەری بەبەڕێزان هیوا ڕەحمان بەرپرسی بەشی یاسا ، خاتوو حەلیمەفەتاح بەرپرسی پلان و بەدواداچون سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کرد لەلایەن بەڕێز د.صەباح نەصرەدین ،بەڕێوەبەری گشتی و د.هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی کران.
لەدانیشتنێکدا جەخت لەسەر هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردولا کرایەوەو گفتووگۆی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کرا کە داوا لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دەکات خزمەتگوزاریە پزیشکیەکان لە نەخۆشخانەو بنکە تەندروستیەکان بکرێتە بێ بەرامبەر و داشکاندن بکرێت لە تێچوی نەشتەرگەری و کارئاسانی زیاتری لیژنە پزیشکیەکان بۆ هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت .
ئەوەی جێی ئاماژەیە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ هەر هاوکاریەکی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەربڕی وپاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ داواکاریەکان دووپات کردەوە.
|