• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
بەسەرپەرشتی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵمەتێک بۆ بەهاناوەچون و گواستنەوەی بێ لانەکان و بەخشراوەکان و منداڵانی بێ سەرپەرشت دەستپێکرد.

خاتوو کوێستان محەمەد "ئەمشەو بەهانای 14منداڵ و 6بەساڵاچوو 2خانەوادە چوینو 2 ژنی گەنجیش کەلە باخی گشتی شەوان دەمانەوەو دەست درێژی دەکرایە سەریان پاش گواستنەوەیان بۆ کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی سەرجەمیان پاش پاکردنەوەو شۆردن و دابین کردنی جل وبەرگ شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین کرا"

خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بەدوای بەخشراوەکان و بێلانەکان دەگەڕێت و خواردنیان بۆ دەبات و بەدواداچون بۆ ژیانیان دەکات.

شەوی شەممە، 29ـی تەمووزی 2023 ، خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوڕێیەتی بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت ، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بۆ بەدواداچونی  گوزەران و بارودۆخی هاوڵاتیان و بەخشراو و منداڵانی ئیشکەر، سەردانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی دەکات .

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە وێب سایتی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " پاش ئەوەی خەڵکی خێرخواز ئاگاداریان کردمەوە لە بارودۆخی خراپی ژمارەیەک هاوڵاتی کە بێ لانەن و هەروەها خراپی گوزەرانی بەخشراوەکان کە لە سوچ و کۆڵانەکانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی دان و گرفتی جۆراوجۆریان هەیە بۆیە پێم باش بوو خۆم لەنزیکەوە ئاگاداری ژیانیان بم و بڕیارماندا هەر ئەمشەو سەرجەم شەقام و کۆڵان و باخچەکان بگەڕێین هەر کەس پێویستی بە ئێمەبێت خزمەتی بکەین و ئەوەی لەتوانامان بێت بۆیان بکەین چونکە شاری سلێمانی پێویستە زیاتر ئاوڕی لێ بدرێتەوەو  لەچوارچێوەی دەسەڵاتی خۆمان بێ گومان خزمەت دەکەین "
لەواڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چەند حالەت هەبووە و چیان بۆ کردون بەڕێزیان وتی "ئەمشەو بەهانای 14منداڵ و 6بەساڵاچوو 2خانەوادە چوین 2 ژنی گەنجیش کەلە باخی گشتی شەوان دەمانەوەو دەست درێژی دەکرایە سەریان پاش گواستنەوەیان بۆ کۆمەڵگەی چاودێری کۆمەڵایەتی سەرجەمیان پاش پاکردنەوەو شۆردن و دابین کردنی جل وبەرگ شوێنی حەوانەوەیان بۆ دابین کراوە وەئەو منداڵانەی کەس وکاریان هەیە منداڵەکان نادەینەوە بە خاوەنەکانیان هەتا دڵنیا نەبین لەوەی لەسەر شەقام و کۆڵانەکان بەجێیان ناهێڵن  چونکە گرفتی جۆر بەجۆر دێتە ڕێگەی منداڵەکان"

تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی تا کاتژمێر 2ـی شەو بەردەوام سەرجەم کوچەو کۆڵان و پارکەکانی ناوبازاڕ و دەوروبەریان پشکنی و ژمارەیەک بەخشراو و پەکەوتە و منداڵ گواسترانەوە بۆ ماڵەکانی سەربە چاودێری کۆمەڵایەتی و لەوێ پشکنینی پزیشکی و خزمەت گوزاری دەروونی و جێگەی مانەوەو پاش پاکردنەوەو شۆردنیان جل و بەرگ و پێداویستی تەواویان بۆ دابین کرا.

ئەوەی جێگەی باسە نەخۆشخانەی شار و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەوجەوانان هاوکاری تیمەکان بوون و خواردەمەنی سفرەچی 50 ژەمەخۆراکیان ئامادەکردبوو هەموان  پێکەوە خزمەتێکی گەورەیان بە بێلانەو منداڵان کرد.
 


30/07/2023
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.