بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی قەزای چەمچەماڵ دەکات.
بێستون جەبار: " بەم نزیکانە ماڵی ئارام بۆ بەخشراوەکان لەچەمچەماڵ دەکەینەوەکە بەهەوڵی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەزامەندی بۆ وەرگیراوە ولەهەرێمی کوردستاندا یەکەمین پڕۆژەیە کە بەخشراوەکان بەردەوام تیایدا دەمێننەوە"
ئەمڕۆ پێنجشەممە ، 27ـی تەمووزی 2023 بەڕێز بێستون جەبار بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت ستردانی قەزای چەمچەماڵی کرد.
سەرەتا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی و سەنتەری پاراستنی منداڵانی بەسەرکردەوەو لەلایەن بەڕێز بەرزان کەریم بەڕێوەبەر و زانا حاجی جێگری بەڕێوەبەر پێشوازی کران و سەرجەم هۆبەو یەکە جیوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە و چالاکیەکانی سەنتەری بەسەرکردەوەو بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لێکردن و ژمارەیەک ڕێنمایی پێویستی پێدان.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت سەردانی قائمقامیەتی قەزای چەمچەماڵی کردو لەلایەن بەڕێز ڕەمک ڕەمەزان پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا گرفتەکانی هاوڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمدەرامەتی سنورەکە باسی لێوە کراو هەماهەنگی نێوان هەردولا جەختی لەبارەوە کرایەوەو بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەی کردنەوە سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی لەناوچەکە بۆ بەڕێز قەئمقام ڕوونکردەوەو داوای لێکردن هاوکار بن و هەروەک پشتیوانی بەڕێزیانی بەگرنگ وەسف کرد.
پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ناحیەی شۆڕشی کردو لەلایەن یادگار عەبدالکریم بەڕێوەبەری ناحیە پێشوازی کران و پێکەوە سەردانی پڕۆژەی ماڵی ئارامیان کرد کە بەم نزیکانە بەڕووی بەخشراوەکانی سنورەکەدا دەکرێتەوە.
بێستون جەبار بە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاند " چەمچەماڵ پایتەختی شەهیدان و ئەنفالکراوانەو پێویستی بە خزمەتی زیاترەو بەم نزیکانە ماڵی ئارام دەکەینەوەو لە ئێستادا نۆژەن کردنەوەی بیناکەی لە قۆناغی کۆتایدایەو بەهەوڵی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەزامەندی پڕۆژەکە وەرگیراوەو کارمەندی بۆ دامەزرێندراوەو لەماوەیەکی نزیکدا سەرجەم بەخشراوانی ناوچەکە دەبرێنە ئەوێ و خزمەتگوزاری تەندروستی و دەروونی تیایدا پێشکەش دەکرێت "
لەبارەی پڕۆژەی سەنتەرێکی ڕاهێنان بۆ شارەکە بەڕێوەبری گشتی ووتی" پڕۆژەکە دەستی پێ نەکردووەو شوێنێکی گونجاومان دیاری کردوەو بەم نزیکانە هەوڵی پەیدا کردن و دامەزراندنی کەرەستە دەدەین و پاشان کاری بۆ دەکەین تا منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەشارەکە بتوانن سودی لێ وەربگرن "